ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، كۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا سێ بڕگەی سەرەكی گفتوگۆ دەكرێن، لە بڕگەی یەكەمدا، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دواهەڵوێستی بارودۆخی دارایی هەرێم و خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدواداچوونی دەرئەنجامی كۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێم لەبارەی پابەندیی دارایی هەردوو حكومەتی فیدراڵی و هەرێم لە بەرامبەر یەكتر گفتوگۆ دەكرێت.
لە بڕگەی دووەمدا، هەنگاوەكانی ئەم دواییە سەبارەت بە كەوتنەبواری جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێكخستنەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە تاووتوێ دەكرێ.
ئاماژە بەوەشدراوە،لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، تایبەت بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (282) لە ڕێكەوتی 18ی حوزەیرانی 2025، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزاكانی سەرپێچیی هاتوچۆ بە ڕێژەی (20%) بۆ شەش مانگی دیكە تاكوو 30ی حوزەیرانی 2026.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group