نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردوەتەوە، تەوژمە هەوایەكی شێدار لەناوچە كەمەرەییەكان و لەباشوری زەریای ئەتڵەسییەوە هەڵدەكات و بەهێزترین شەپۆلی بارانی ئەمساڵ لە رۆژانی داهاتودا هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو بارانبارینی زۆرو لافاو لەوڵاتانی ناوچەكەدا دەستپێدەكاتەوە بەتایبەت بۆ سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق كاریگەریەكی بەهێزتری دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی راشیگەیاندوە، سەرەتای لەكۆتایی ئەم هەفتەیەوە ناجێگیری بەهێز لە كەشوهەوادا دروستدەبێت و هەورە بروسكەی توندو لێزمە باران و تەرزەیان لەگەڵ دەبێت كە لەهەندێك شوێندا ئەگەری دروستبونی لافاوی لێدەكرێت لەگەڵ بارینی تەرزەی گەورەو دروستبونی گەردەلولی تۆڕنادۆ بەتایبەت لەناوچە گەرمەكاندا كاریگەریەكانی تا 24-3 بەردەوامی دەبێت.