رەحمان خانی: بەنداوە بچوك و ناوەندەكان بە تەواوی پڕبون

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كۆكردنەوەی ئاو لەبەنداوەكاندا زۆر باشەو بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییە تەنها لەماوەی 24 كاتژمێردا بڕی 242 ملیۆن مەتر سێجا ئاو هاتوەتە ناو هەردو بەنداوی دوكان و دەربەندیخانەوە، بەنداوە بچوك و مامناوەندەكانیش بە تەواوی پڕ بون.
رەحمان خانی لە لێدوانێكدا راشیگەیاندوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان 83 سانتیمەترو بەنداوی دەربەندیخان 30 سانتیمەتر بەرزبونەتەوە، هەروەها بەنداوی دهۆكیش 2.5 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی ئاوی هەبوە ئاستەكەی یەك مەتر بەرزبوەتەوە، هاوكات بەنداوی گۆمەسپانیش نیو ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێچوەو بەنداوە بچوك و ناوەندەكانیش بە تەواوی پڕبون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group