نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: پێویستە هەمو هەوڵێك بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە تۆم بێریندسن وەزیری دەرەوەی هۆڵەنداوە پێگەیشت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی یارمەتی و هاوكارییە بەردەوامەكانی هۆڵەندای بۆ هەرێمی كوردستان كردوەو پاشان هەردولا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی شەڕو بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە بەتایبەتی تیشكیان خستوتە سەر لێكەوتە مەترسیدارەكانی شەڕ لەسەر ئارامی و سەقامگیری و دۆخی ئابوری لەناوچەكەو جیهاندا، هەروەها هاوڕابون كە پێویستە هەمو هەوڵێك بدرێت بۆ راگرتنی شەڕ و چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەو ناكۆكییەكان.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا نیگەرانی وڵاتەكەی و یەكێتی ئەوروپای لە ئەگەری فراوانبونی زیاتری شەڕو ململانێكان و لێكەوتەكانی دەربڕیوە، جەختیكردوەتەوە لە پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group