پەرلەمانتارێكی خولی پێشو: پێویستە حكومەت پارەی موەلیدە بدات نەك هاوڵاتی

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، پێشتر رایانگەیاند، یەكێك لەباشییەكانی پڕۆژەی روناكی ئەوەیە كە ئیتر خەڵك یەك پارە دەدات و پارەی موەلیدەی لە كۆڵ دەبێتەوە، هەركات پێویست بكات موەلیدە كاربكات ئەوا حكومەت پارەكەی دەدات.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەسەر ئەو راگەیاندنە پێویستە ئەو پارەیەی موەلیدە وەریدەگرێت لە خەڵك حكومەت بیدات چۆن دەبێت لە یەك مانگدا خەڵك دوجار پارەی موەلیدە بدات و جارێكیش پارەی كارەبای وەزارەتی كارەبا.
پێشتر لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەسەر پێدانی پارە بە خاوەن مۆلیدەكان بڵاویكردبوەوە كە بەشداربوانی مۆلیدەكانی سنوری سلێمانی دڵنیا دەكەنەوە پێدانی پێشینەی دوەم بە خاوەن مۆلیدەكان ئاساییەو زیادەی بڕە پارەی پێشینەی دوەم بەهەدەر ناچێت و وەك قەرز لای خاوەن مۆلیدە دەمنێتەوە بۆ پێدانی كارەبای داهاتو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group