بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر: بەرهەمهێنانی غاز بەردەوام لە زیادبوندایە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر رایگەیاندوە، دوبارە دەست بە بەرهەمهێنانی غاز كراوەتەوەو بەردەوام لە زیادبوندایە.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر راشیگەیاندوە، سیستمێكیان بۆ دابەشكردنی غاز داناوە كە بە كارت دابەشیدەكەن، بەمەش كەس بێبەش نابێت و هەموان غاز وەردەگرن، ئێستاش بەردەوام غازیان بەدەستدەگات و بەپێی كارتەكان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر باسیلەوەشكردوە، بەهۆی ئەو دۆخەی دروستبو نرخی بەنزینیش كەمێك گران بو بەڵام بۆئەوەی نرخەكەی زیاتر گران نەبێت رۆژانە بەنزینی حكومی دابەشدەكرێت هەموی حكومەتی هەرێم دابینی دەكات و بەغدا تەنها لە غازدا كەمێك هاوكارە گەرنا هاوكاریی هەرێمی كوردستان ناكات لە دابینكردنی سوتەمەنیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group