شارەوانی سلێمانی: كەشوهەوا گونجاو بێت چاككردنی شەقامەكان دەستپێدەكەینەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەسەرەتای دەستپێكی وەرزی پایز لیژنەكانیان بە بەردەوامی دەستیانكردوە بە كاری چاككردنی چاڵی شەقامەكانی شاری سلێمانی و لەم ماوەیەشدا بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانەی روی لە هەرێم كردوە بۆتە هۆی زیادبونی چاڵەكان.
ئاماژەشیكردوە، لیژنەكانیان بەردەوام بەپێی گونجاوی كەشوهەوا چاڵی شەقامەكانیان چاككردوەتەوەو لە پلان و بەرنامەی ئەمساڵی سەرۆكایەتیشیاندایە هەركات رەوشی كەشوهەوا گونجاو بو تیمەكانیان دەستبەجێ كاری چاككردنی شەقامەكان دەستپێدەكەن. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group