سێنتكۆم بە فەرمی كوژرانی فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی راگەیاند

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەدمیراڵ براد كۆپەر فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێكی ئاسمانی هێزەكانی ئیسرائیلدا عەلی رەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدرارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژراوە كە ماوەی 8 ساڵە فەرماندەی ئەو هێزەیەو لەو ماوەیەدا بە هەزاران ئاستەنگی بۆ بازرگانان دروستكردوە بەسەدان هێرشیشی كردوتە سەر كەشتییەكان لە رێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و موشەكەوە.
كۆپەر راشیگەیاندوە، نابراو لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكاوە خراوەتە ناو لیستی تیرۆریستانی جیهانییەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی پەرەپێدانی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە سزای بەسەردا سەپێنراوە.
فەرماندەی (سێنتكۆم) ئاشكراشیكردوە، لەدوای دەستپێكردنی (داستانی توڕە)وە 92%ی كەشتیە دەریاییە زەبەلاحەكانی ئێران لەناوبراون بەمەش سوپای پاسداران هێزی دەریایی لەدەستداوە سەرەڕای ئەوەی فەرماندەكەشیان نەماوە چیدیدكە هێزی دەریایی ئەو سوپایە جارێكی تر ناگەڕێتەوە ئاستی پێشوی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group