كەجەكە: ئێزدییان لە هەموكات زیاتر پێویستی بەخۆ بەهێزكردن هەیە
پێش 2 هەفتە
نەوا-
بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوری ئێزدییانەوە، كۆماجڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هیوادارن جەژنی ئەمساڵ ببێتە هۆكاری ئەوەی كە ئێزدییەكان بە ناسنامەی كۆمەڵایەتی و باوەڕی خۆییەوە، بەبێ دوچاربون بەهیچ هەڕەشەو هێرشێك بەشێوەیەكی دیموكراتی و ئازاد بژین.
راشیگەیاندوە، ئەم پیرۆزكردنە بە مانای پێداگرییانە بۆ پاراستنی ناسنامەی كلتوری خۆیان، بەرخۆدان بەم تایبەتمەندییە وایكردوە ئێزدی لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێك بەرگری لە هەبونی خۆی بكات و لەسەر خاك و جێگای خۆی مایەوە، ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبونی ئەم مەترسی و هەڕەشانەدا، بۆیە گەلی ئێزدییان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستی بەوە هەیە كە یەكێتیی خۆی بەهێز بكات، پەرە بە كلتوری پشتیوانیی ناوخۆ بدات و ڕێوشوێنی پاراستنی خۆی بگرێتەبەر و زیاتری بكات.