"تائێستا بڕیاری قەرەبوكردنەوەی قوربانیانی شەڕی ئەمریكا- ئێران نەگەیشتوەتە هەرێم"

5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كەریم كاوە بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئیدارەی سۆران رایگەیاندوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی لەكاتی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا كرانە سەر هەرێمی كوردستان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران حەوت شەهیدو ژمارەیەكی زیاتریش بریندار هەیە.
وتیشی: بڕیاری قەرەبوكردنەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تائێستا بەشێوەیەكی فەرمی نەگەیشتوەتە دەستیان، بەڵام هەر كاتێك داوا بكەن ئاماری قوربانیانی جەنگەكە لە هەرێم ئاڕاستەی بەغدا دەكەن بۆ قەرەبوكردنەوە.
كەریم كاوە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی بڕیارەكە ئەو كەسانەی بونەتە قوربانی سودمەند دەبن لە قەرەبوكردنەوە، بەڵام حكومەتی فیدراڵ بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە رێكاری خۆی دەگرێتەبەر.
بەپێی دواین ئاماری فەرمانگەی میدیاو زانیاری  809 هێرش كراونەتە سەر هەرێمی كوردستان بەهۆیەوە  20 هاووڵاتی شەهید بون و 123ی دیكەش بریندار بون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group