ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی ئیمارات بڵاوكرایەوە
5 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئەبوزەبی لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات پێشوازیی لێكراو دواتر كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئیمارات لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان و پتەوكردنی ئاسۆكانی هاریكاریی نێوانیان لە هەمو بوارەكاندا تاوتوێ كران، بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی و گەشەپێدانی هەردوولا بكات.
راشگەیەنراوە، هەردوولا دەربارەی دوایین پەرەسەندنەكان و لێكەوتە مەترسیدارەكانی دۆخی ناوچەكە لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردوە، لەمبارەیەوە جەختیان لە گرنگی كاری پێكەوەیی و بەهێزكردنی هەماهەنگی و هاریكاریی هاوبەش كردوەتەوە بۆ پاراستنی ئارامی و دورخستنەوەی مەترسییەكان.