قۆناغی یەكەمی پشتێنەی سەوزایی هەولێر گەیشتوەتە كۆتایی
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی لە شاری هەولێر قۆناغی یەكەمی بەرەو كۆتایی دەچێت و ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەم دەكرێت.
پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پەرەپێدانی ژینگەو زیادكردنی رێژەی سەوزایی، پڕۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی شاری هەولێر قۆناغی یەكەمی بەرەو كۆتایی دەچێت و ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنی قۆناغی دووەم لە تەواوبوندان.
وتوشیەتی: ئەم پڕۆژەیە كە لە 8 قۆناغی سەرەكی پێكدێت لە ئێستادا قۆناغی یەكەمی گەیشتوەتە كۆتایی تێیدا زیاتر لە 500 هەزار نەمامی زەیتون چێنراون كە پۆلێن كراون بۆ دوو جۆری سەرەكی خواردنی رۆژانەو بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون.