نەوا-
ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، دوای ئەو ئاڵۆزییانەی بونە هۆی وەستانی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر، ماوەیەكە كاركردن دەستیپێكردوەتەوە لەئێستادا 75٪ی بەشە غازی هەولێر وەك پێشوی لێهاتوەتەوە ئەمەش وایكردوە نرخی غاز كە پێشتر گەیشتبوە سەروی 30 هەزار دینار بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزێت.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژانە 180 تۆن غاز دەگاتە پارێزگای هەولێر و هاوڵاتیان بوتڵی یەكەمیان وەرگرتوە ماوەی هەفتەیەكە دابەشكردنی بوتڵی دوەم لەڕێگەی كارتی ئەلكترۆنییەوە دەستیپێكردوە، غازی حكومیش بە نرخێكی گونجاو دەگاتە بەردەم ماڵی هاوڵاتیان ئەمەش وایكردوە قەرەباڵغی و خواست لەسەر بازاڕی رەش بە تەواوی كەمبێتەوە.