ئۆجەلان: پێویستە گەلی كورد ببێتە كۆمەڵگەیەكی دیموكراسیی مۆدێرن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەپەیامێكدا كە بۆ كۆنفرانسێك بەناونیشانی (كوردی باكور گفتوگۆی یەكێتی نەتەوەیی دەكات)ی ناردوە رایگەیاندوە، هەر كۆمەڵگەیەك بۆ ئەوەی درێژە بە مانەوەی خۆی بدات، پێویستە خۆی لەگەڵ راستییە هاوچەرخەكاندا بگونجێنێت ئەگەرنا ناتوانێت بەردەوام بێت.
لە پەیامەكەیدا ئۆجەلان بۆ كۆنفرانسەكە كە لەشاری ئامەدی باكوری كوردستان بەڕێوەچو ئاماژە بەوە كردوە، كورد بەهۆی سیاسەتی نكۆڵیكردن، لەناوبردن و فشاری سیاسییەوە كە لە دژی گیراوەتەبەر، رێگە نەدراوە بەشێوەیەكی سروشتی بگۆڕێت هەربۆیە ئێستا پرسی سەرەكی ئەوەیە گەلی كورد ببێتە كۆمەڵگەیەكی دیموكراسیی مۆدێرن.
ئۆجەلان بەپێویستیشی زانیوە كۆمەڵگەی كوردی بەرامبەر دەرەوەو لە پەیوەندییە ناوخۆییەكانی خۆشیدا دوبارە رێكخستنەوە لەسەر بنەمای پرەنسیپە دیموكراسییەكان بكاتە بنەما.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group