كەشناسی هەرێم: ئەمرۆ ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسكە هەییە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم تاوەباران و هەورە بروسكە لە كاتە جیاوازەكاندا دەستپێبكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە كاتەكانی نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسكە لە زۆربەی ناوچەكان هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان كە رێژەكە زیاتر دەبێت.
باسی لەوەشكرد، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە هەندێك كاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پێشبینی تاوەبارانیش دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك دەستپێدەكات، لە كاتەكانی شەوداویشدا  كاریگەرییەكەی بۆ ناوچەكانی تری هەرێم زیاد دەكات.
كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەك بۆ سێ پلە نزمتر دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group