كەشناسی هەرێم: كەش و هەوا سەقامگیر دەبێت

1 رۆژ پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای راگەیاند، بە پێی پێشبینییەكان ئەمڕۆ و سبەینێی تا درەنگانی شەوی هەینی كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان هەندێ كاتبۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك تاوە باران و بروسكە لەزنجیرە شاخاوییە سنووریەكاندا  بۆ كاتەكانی ئێوارە كەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە،هەروەها، پلەكانی گەرماش  نزیك دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ هەینی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت لەكاتەكانی درەنگانی شەو ئەگەری نمە باران هەیە لەناوچەكانی سنووری رۆژئاوا.
باسی لەوەشكرد،پلەكانی گەرما  كەمێك بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group