گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیاو هەرێمی كوردستان دەستپێدەكەنەوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاین بڵاویكردەوە، لەمانگی ئایاری داهاتودا گەشتەكانی بۆ هەولێرو بەغدا دەستپێدەكاتەوە.
كۆمپانیاكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی 8/5 گەشتەكانی هاتن و چون لە ئیستانبوڵەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو رۆژی 14/5 گەشتەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجام دەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group