لە پارێزگای هەولێر پلان و رێكارەكانی تایبەت بەڕۆژانی جەژنی قوربان دادەڕێژرێن

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پلان و رێكارەكانی تایبەت بەڕۆژانی جەژنی قوربان داڕێژران بەمەبەستی دابینكردنی كەشێكی ئارام و پاراستنی سەقامگیری و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و گەشتیاران لەڕۆژانی جەژنی قورباندا.
راشگەیەنراوە كە لە كۆبونەوەكەدا كە بەرپرسانی لایەنە پەیوەندیدارەكان تیایدا ئامادەبون،  جەخت لە بەرپرسیاریەتی هاوڵاتیان لە شوێنە گەشتیاری و گشتییەكاندا بۆ پاكڕاگرتنی هاوینەهەوارەكان، دارستانەكان، و سەیرانگاكانی كوردستان كراوەتەوە وەك ئەركێكی نیشتمانی بۆ پاراستنی سیمای جوانی سروشتی كوردستان و پاراستنی ژینگە، بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم لایەنەكان راسپێردراون هەمو رێكارێكی تایبەت بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژینگەو سزادانی هەر كەسێك كە سەرپێچی لە یاسا و رێنماییەكانی پاراستنی ژینگە دەكات و سروشتی كوردستان دەشێوێنێت.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا داوا لە هاوڵاتیان كراوە، لەپێناو پاراستن و سەلامەتی تەندروستی خۆیان سەربڕینی ئاژەڵ لە كۆڵان و سەر شەقام و شوێنە گشتییەكان قەدەغە كراوەو قوربانیەكانیان لە كوشتارگەو لە ژێر چاودێری پزیشكی ڤێتێرنەریدا بە ئەنجام بگەیەنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group