هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی دەستپێشخەریی لە كارامەییەوە بۆ پڕۆژەی نوێ رادەگەیەنێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بڵاویكردەوە، سلێمانی دەستپێشخەریی لە كارامەییەوە بۆ پڕۆژەی نوێ رادەگەیەنێت كە پرۆگرامێكی جیهانی یەكێتیی ئەوروپا بۆ دیاسپۆرایە بەهاوكاری لەگەڵ پارێزگای سلێمانیدا، دەستپێشخەرییەكە رەخساندنی دەرفەت بۆ رەوەندی كوردی لەپێناو كارسازیی گەنجان لە سلێمانیدایە كە ئامانجی بەهێزكردنی بواری كارسازیی گەنجانە لەڕێی بەستنەوەی بەهرەو توانای ناوخۆیی بە شارەزاو پیشەوەرانی رەوەندی كوردیەوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر رونیشیكردوەتەوە، پڕۆژەكە كار لەسەر بوارەكانی كشتوكاڵ، داهێنانی كلتوری و ژیریی دەستكرد  و بایەخدان بە بەستنەوەی ئەم كەرتانەو چۆنیەتی رەخساندنی دەرفەتی ئابووریی بەردەوام و گەشەپێدانی ناوخۆیی دەكات، ئەمەش رۆڵێكی بنچینەیی دەبێت لەبەستنەوەی گەنجان بە خاك و بە كاركردن لە یەكێك لە سەرەكیتریین كایەكانی ئابوریی سەوزدا كە كشتوكاڵە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group