شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌م مانگه‌دا دووجار ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و داوای دامه‌زراندن، ره‌خساندنی هه‌لی كار و كردنه‌وه‌ی كارگه‌ و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ میوانداریی ئاسۆ به‌رزنجی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو له‌ سلێمانی و بێلان عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی كوردستان گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی داواكارییه‌كان و چاره‌نوسی خوێندكارانی ده‌رچوی دانه‌مه‌زراو كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group