شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵدا بۆ چه‌ندینجار زه‌ویی جوتیارانی مه‌خمور و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌، كه‌ مه‌ترسی چه‌كدارانی داعشی له‌سه‌ره‌، ده‌سوتێندرێت و سه‌ره‌ڕای له‌ناوچونی به‌رهه‌مه‌كانیان، جوتیاران خۆیشیان ده‌بنه‌ قوربانی. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری رزگار محه‌مه‌د قائیمقامی مه‌خمور و گۆران دیبه‌گه‌یی پارێزه‌ری كه‌یسی جوتیارانی مه‌خمور گفتوگۆی زیاتر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group