شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ سلێمانی نرخی به‌نزین دابه‌زێنراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ نرخی به‌نزینی نۆرماڵ 450 دیناره‌ جۆره‌كانی دیكه‌ش توانراوه‌ بۆ هه‌ر لیترێك بڕێك دینار دابه‌زێنرێت، ئه‌م بڕیاره‌ هه‌رچه‌نده‌ جێی دڵخۆشی هاووڵاتیان و شۆفێرانه‌ به‌ڵام له‌ غه‌می ئه‌وه‌دان كه‌ ئایا ئه‌م نرخه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت یاخود نا؟ هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخ چی به‌سه‌ر كوالێتی به‌نزیندا ده‌هێنێت؟ له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی وه‌رزی گه‌رماش مه‌ترسی سوتانی فیول په‌مپ و ته‌نانه‌ت گڕگرتنی ئۆتۆمبێلیش دێته‌وه‌ئارا. هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ له‌گه‌ڵ میوانه‌كانمان به‌همه‌ن قادر وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی و سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر تاووتوێ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group