لەگەڵ ڕووداوەكان پێشکەشکار : ڕوناك ڕەفیق

روداوو گۆرانكاریەكانی هەرێم خێراو بەیەكداچون، ئێمە لەپرۆگرامی لەگەل روداوەكان راڤەو شیكاری هەمو ئەم روداوو گۆرانكارییانە دەكەین كە كاریگەرییان لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە هەیە. لەگەل روداوەكان پرۆگرامێكی رۆژانەیە، رۆژانی یەكشەممە تا پێنج شەممە لە دوای هەواڵی كاتژمێر 4ی پاش نیوەرۆ پێشكەشتان دەكرێت ، ئێوەشبیسەرو بەشداربن

تا دێت ژمارەی ساڵیادەكانی تیرۆری رۆژنامەنوسان زیاد دەكات و ئەوەشی كە كەمناكات ترس و دڵەڕاوكێیە لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانە. لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 324 رۆژنامەنوس لە سەرتاسەری جیهاندا تیرۆر كراون، لەو ژمارەیە 85% بكەرانی ئەو تاوانانە دەربازییان بووە لە سزا و بكوژانی ئەو رۆژنامەنووسانە بە ئازادی دەسوڕێنەوە. ئەمە بۆ هەرێمی كوردستانیش بە هەمان شێوەیە و لەو ساڵانەدا چەندین رۆژنامەنوس بە هۆی پیشەكانیانەوە بوونە قوربانی و كەسوكار و هاوپیشەكانیشیان باس لەوەدەكەن یان كەیسەكانیان بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشتووە، یان كەسانی دەستڕۆیشتووی پشت تاوانەكە، لە سزا قوتار بوون. شەوی 5 لەسەر شەشی كانونی یەكەمی ساڵی 2013 كاوە گەرمیانی، سەرنوسەری گۆڤاری رایەڵ و پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنەی لەبەردەم ماڵی باوكی لە كەلار تەقەی لێكرا و شەهیدكرا، گەرچی دوای ماوەیەك كەسێك لەسەر ئەو تاوانە سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام بنەماڵەكەی باس لەوەدەكەن كە دڵنیان لە بوونی كەسی دەستڕۆیشتوو لە پشت تیرۆركردنی ئەو رۆژنامەنوسە و كەیسەكە بەلای ئەوانەوە هەر بەكراوەیی ماوەتەوە لە ئەلقەی ئەمڕۆی بەرنامەی لەگەڵ روداوەكان لەگەڵ ئەمیر گۆران رۆژنامەنوس، شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان‌و هاوسەری كاوە گەرمیانی، بەشدار عوسمان رۆژنامەنوس‌و برای سەردەشت عوسمان، كاوان ئەنوەر سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان. گفتوگۆمان لەسەر ئەم پرسە كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group