ئه‌و مرۆڤه‌ی كه هه‌ڵگری غه‌می نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی به ڕاستگۆی و دڵسۆزی و ده‌ستپاكیه‌وه هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌ی به به‌رگریكردن بێت له خاك و ئاسمان و ئاو و سه‌روه‌ری و ئاسایشیی و شه‌ونخونی بكات بۆ خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌ی له هه‌موو بواره سیاسیی و ئابوری و ڕۆشنبیری و زانستی و هزرییه‌كاندا و شانازی بكات به مێژو و شارستانیه‌ته‌كه‌ی و خزمه‌تی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بكات له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا و گرنگی بدات به خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستی و هه‌موو بواره‌كانی ژیان و گرنگی بدات به هه‌موویان به‌بێ جیاكاری ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ی و ئینتیمای دیكه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه به‌سه بۆی كه ناسنامه‌ی نیشتیمانه‌كه‌ی له گیرفانیدا بێت چونكه هاوبه‌شیكردن له نیشتیمان‌دا چ ئه‌وه‌ی كه سۆزی ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ی هه‌بێت یان هه‌ر سۆز و ئینتیمایه‌ك بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ئه‌م جیاوازییه‌ش شتێكی سروشتیه هه‌ر كاتێك مرۆڤ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌بوو ئه‌وه پێی ده‌وترێت كه‌سێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و پێوه‌ره ڕاسته‌قینانه‌ن و هه‌مووان خزمه‌تی وڵات و گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن له گۆڕه‌پانی كاردا ئه‌وه ده‌بنه نیشتیمانپه‌روه‌رێكی باش و ڕاستگۆ پزیشك به خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان و هونه‌رمه‌ند به هونه‌ره‌كه‌ی و وه‌رزشوان به وه‌رزشه‌كه‌ی و ئه‌ندازیار به كار و داهێنانه‌كانی له ته‌لارسازی و ڕێگه‌وبان و یاساناس به جێبه‌جێكردنی یاسا و چاندنی ماناكانی سه‌روه‌ری یاسا و جوتیار به كشتوكاڵ و به‌رهه‌مه‌كه‌ی و مامۆستا به دانانی بناغه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده وه‌كو نه‌خشی سه‌ر به‌رد و بازرگان به ده‌ستپاكی و سوربوونه‌كه‌ی له‌سه‌ر خزمه‌تی خه‌ڵك له‌و ڕووه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته پێوه‌ی به‌م شێوه‌یه ئه‌مانه پێوه‌ری ڕاسته‌قینه‌ن لێره‌دا سیاسه‌تمه‌دار به‌جیا باس ده‌كه‌ین چونكه هه‌مووان كاره‌كانیان تایبه‌تمه‌نده له بوارێكدا جگه له سیاسه‌تمه‌دار كه كاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌موو بواره‌كانه‌وه هه‌یه چونكه ئیداره‌دانی وڵات پێكدێت له هه‌موو بواره‌كاندا و سه‌ركه‌وتن سوودی ده‌بێت بۆ هه‌مووان زیانه‌كانیشی به‌هه‌مان شێوه بۆ هه‌مووانه ده‌ستپاكی و دڵسۆزی و ڕاستگۆی و گرنگیدان به ژیان و ئاسایش و بژێوی خه‌ڵكی ناوه‌ڕۆكی ئه‌ركی سیاسه‌تمه‌داره سیاسه‌تمه‌داریش كاتێك له پێناو خۆی و به‌ژوه‌ندیه كه‌سیه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ی سیاسه‌ت ده‌كات و سامانه‌كه‌شی له‌سه‌ر حیسابی میلله‌ت بێت ناپاكی و شكستێكی قێزه‌ونه ئه‌و كه‌سه‌شی كه تاقی ده‌كرێته‌وه ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتوو بێت كاتێك تاقیده‌كرێته‌وه ڕه‌نگیشه شكست بهێنێت مه‌به‌ستیش له وته‌ی (المجرب لایجرب تاقیكراو تاقیناكرێته‌وه) كاتێكه كه تاقیكردنه‌وه‌كه خراپ و شكستخواردوو بێت به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه ئه‌وه ئێمه تا ئه‌و په‌ڕی پێویستمان پێه‌تی و پشتگوێ خستنی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه نموونه‌ی وه‌ك ئه‌و پزیشكه سه‌ركه‌وتووه وایه كه پێشتر تاقیمانكردووه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه بۆیه ناكرێت بڵێین تاقیكراو تاقیناكرێته‌وه له‌م حاڵه‌ته‌دا و ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی ئه‌و وته‌یه نیه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه مه‌به‌ست پێی پزیشكێكی بێ‌توانا و شكستخواردووه له جێبه‌جێكردنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كاندا شكستی هێنابێت بۆیه هیچ پیویست ناكات كه قوربانی بده‌ین به ژیان خه‌ڵك چونكه ئه‌و پزیشكه تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه بۆیه ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه تاقیبكه‌ینه‌وه ئه‌وه قومار به ژیانی مرۆڤێكه‌وه ده‌كه‌ین و ده‌یخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه به هه‌مان شێوه‌ش سیاسه‌تمه‌دار و مامۆستا و بازرگان و ئه‌ندازیار و پارێزه‌ر و كرێكار و دیبلۆماتكار و هه‌ر كه‌سێكی تر كه سه‌ركه‌وتوو بووه چ له‌وانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆن یان ئه‌وانه‌ی كه سۆزیان بۆ حیزبێك هه‌یه به‌هه‌مان شێوه شكستخواردوو له‌هه‌ردوو لا هه‌یه پێوه‌ری ناڕاستیش ئه‌وه‌یه كه بڵێین كه كه‌سی سه‌ربه‌خۆ باشه و كه‌سی حیزبی خراپه نه‌خێر به‌ڵكو هه‌مووان باش و خراپیان تێدایه بوونی زیاتر له یه‌ك ڕه‌گه‌زنامه بۆ هاوڵاتیه‌ك نابێته پێوه‌ر بۆ خراپبوونی كه‌سه‌كه و بوونی یه‌ك ڕه‌گه‌زنامه بۆ كه‌سێك مانای ئه‌وه نیه كه ئه‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتووه به‌ڵكو كه‌سانی سه‌ركه‌وتوو له هه‌ردوو لا هه‌یه هه‌ر بۆیه پێداچوونه‌وه بكه‌ین بۆ ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه و پێوه‌ره‌كانی دیكه‌ش و بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز بدۆزینه‌وه له هه‌موو حیزبیه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان هه‌روه‌ها له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌ك ڕه‌گه‌زنامه یان زیاتریان هه‌یه جارێكی تر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر نموونه‌ی پزیشكه‌كه ئایا سه‌ركه‌وتن و شكستی پزیشك به‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت كه یه‌ك ڕه‌گه‌زنامه یان زیاتری هه‌یه بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره به‌ڵكو هه‌ڵسه‌نگاندن به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت به‌هه‌مان شێوه بۆ كه‌سی سیاسه‌تمه‌داریش هه‌روه‌ها هیچ به‌رژوه‌ندیه‌ك نیه له‌وه‌ی كه بیرۆكه‌ی ئه‌وه بچێنرێت له نێوان خه‌ڵك و گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشانداندا كه كه‌سانی حیزبی ناپاك و گه‌نده‌ڵه و ئه‌وه‌شی كه یه‌ك ڕه‌گه‌زنامه زیاتری هه‌یه ناپاك و شكستخواردووه به‌ڵكو پێوه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و شكستهێنان برتیه له نیشتیمانیبوون و دڵسۆزی و خودا‌ش خۆی ئاگاداری مه‌به‌سته‌كانه.