ڕافائیل گرۆسی: زۆرێك لە چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران وەستاون

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، زۆرێك لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران وەستاون.
باسی لەوەشكرد، گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لە هەڵسەنگاندنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێراندا هەیە بەهۆی باری جەنگی ئێستا و بەهۆی ئەوەی بەرنامەكە بوەتە ئامانج.
جەختی لەوەشكردەوە، ناتوانرێت وێنای گەیشتن بە ڕێككەوتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بكرێت بەبێ دڵنیابونەوە لە بەندەكانی ڕێككەوتنەكە و چاودێریكردنیان بە توندی.
 جەختیشی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ئاژانسەكە كردەوە لە مسۆگەركردنی پابەندبون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان لەم دۆسیە هەستیارەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group