بە سەدان دیل لەنێوان روسیاو ئۆكرانیا ئاڵوگۆڕ كران

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەنێوەندگیری ئیمارات پرۆسەیەكی نوێی ئاڵوگۆڕی دیل لەنێوان روسیاو ئۆكرانیا بەڕێوەچو كە تێیدا 320 دیلی هەردوولا ئازادكران.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەڕاگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئاڵوگۆڕەكە بەشێوەیەكی هاوسەنگ بەڕێوەچوەو تیایدا لەلایەن ئۆكرانیاوە 160 دیلی روسی  و لەبەرامبەریشدا 160 دیلی ئۆكرانی ئازاد كراون.
لەلایەن خۆشیەوە ڤلۆدیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوە كرد، ئەو سەربازە ئۆكرانیانەی لەم پرۆسەیەدا ئازادكراون لە ساڵی 2022ـەوە لەلایەن هێزەكانی روسیاوە بە دیل گیراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group