بەهۆی شەپۆلێكی گەرماوە لە ئەوروپا بە سەدان كەس گیانیانلەدەستداوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاژانسەكانی هەواڵ لە ئەوروپا بڵاویانكردوەتەوە، شەپۆلێكی توندی گەرما كیشوەری ئەوروپای گرتوەتەوە تائێستا زیاتر لە 300 كەس گیانیان لەدەستداوە.
راشیگەیاندوە، ئەم دۆخە نەك هەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیانی پەكخستوە، بەڵكو بوەتە هۆی تێكچونی سیستمی هاتوچۆ و داخرانی دەرگای خوێندنگاكان و تائێستاش زیاتر لە 300 كەس بەهۆی تینی گەرماوە گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە تەواوی كیشوەری ئەوروپادا پلەكانی گەرما لە سەروی 30 پلەی سەدی دەمێننەوە، ئەمەش وایكردوە نزیكەی 15 ملیۆن كەس بەشێوەیەكی راستەوخۆ و توند بكەونە ژێر كاریگەریی نەرێنیی شەپۆلە گەرماكەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group