محەممەد باقر قاڵیباف: داراییەكانمان هی خۆمانن و بڕیارەكانیشمان هی خۆمانن

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە وەڵامێكی ناڕاستەوخۆدا بۆ لێدوانەكانی بەرپرسانی ئەمریكا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە دۆخی ئابوریی ئێران، ڕایگەیاند، هەندێك كەس هەوڵ دەدەن ئەو كێشانەی وڵاتەكەی خۆیان پێوەی دەناڵێنێت بەسەر ئێراندا ساغ بكەنەوە.
محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە بڵاوكراوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" نوسیویەتی، وێنای بكە وڵاتەكەت زیاتر لە چل ملیۆن هاوڵاتی هەبێت كە پشت بە كۆبۆنی یارمەتییە خۆراكییەكان دەبەستن، كەچی بێیت و وڵاتێكی دیكە بە برسی وەسف بكەیت، ئەمە لێدوان نییە، هێندەی ئەوەی ڕەنگدانەوە و ساغكردنەوەی ئەو كێشانەیە كە خۆتان پێوەی دەناڵێنن.
وتیشی، ئامۆژگارییەكانتان سەبارەت بە بەرنامەی یارمەتییە خۆراكییەكان (SNAP) بۆ خۆتان هەڵبگرن، داراییەكانمان هی خۆمانن و بڕیارەكانیشمان هی خۆمانن، ئێوەش بچن بایەخ بە ڕێژەی بەدخۆراكیی لای خۆتان بدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group