بەهۆی هاتنی شەپۆلی گەرماوە داوای كەم كردنەوەی دەوامی فەرمی دەكرێت
49 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
ڕوانگەی عێراقی سەوز، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەكانی گەرما بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی، داوا دەكات لە ڕۆژانی داهاتوودا كاتژمێرەكانی دەوامی فەرمی كەمبكرێنەوە، ئەوەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گشتیی هاووڵاتییان.
ڕوانگەی عێراقی سەوز لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەریی نەرێنی لەسەر هاووڵاتییان هەیە، بەتایبەت بەساڵاچووان، ژنان، منداڵان و تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان هەروەها فەرمانبەرانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت.
هەر بۆیە روانگەكە داوا دەكات كاتژمێرەكانی دەوام تا كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كەمبكرێتەوە لەبری كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ.