وەزارەتی دارایی عیراق: رۆڵمان لە گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵكاران تەنها پاراستنی مافی گەنجینەیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردەوە، رۆڵیان لە گەڕاندنەوەی پارەی گەندەڵكاران تەنها لە لایەنە داراییەكان و پاراستنی مافی خەزێنەی گشتیدا كورت دەبێتەوە، گەڕاندنەوەی پارەكان دەبێت بە جۆرێك بێت كە مافی گەنجینەی گشتی مسۆگەر بكات.
وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەبڕیارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كردوەو جەختیكردوەتەوە، هەر میكانزمێك بۆ دانەوەی ئەو بڕە پارەیەی لەسەر شانی سزادراوانە، پێویستە وەرگرتنەوەی تەواوی مافەكانی گەنجینەی گشتی مسۆگەر بكات، هەروەها دەبێت پابەندكەرو شیاوی جێبەجێكردن بێت بەشێوەیەك پارەی گشتی و مافەكانی دەوڵەت بپارێزێت. وەزارەتی دارایی پەرۆشی خۆی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری و لایەنە چاودێرییە پەیوەندیدارەكان دوپاتكردوەتەوە كە ئامانج لێی بەهێزكردنی هەوڵەكانی پاراستنی دارایی گشتییە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group