بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عیراق: چەك دانانێین

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری چەك نابن و كار دەكەن بۆ پەرەپێدانی توانای سەربازیی و ئەمنیی و بەرزكردنەوەی ئاستی هێزەكانیان. 
لەڕاگەیونراوێكدا بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی ئەوەشی ئاشكرا كردوە، بەهیچ شێوەیەك دەستبەرداری چەك نابن و تەنها لەم ئاستەی ئێستایاندا ناوەستن، بەڵكو بە هەمو هێزێكەوە كاردەكەن بۆ پەرەپێدانی تواناكانیان لە ڕوی چەندایەتی و جۆرییەوە، ئامانجی سەرەكیشیان ئەوەیە بتوانن لەگەڵ قەبارەی ئەو هەڕەشانەدا خۆیان بگونجێنن كە لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە ئاڕاستەیان دەكرێت، تاوەكو پارێزگاری لە پێگەی خۆیان بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group