بە ماراسۆن لە كەركوكەوە بە 14 كاتژمێر گەیشتە شاری هەولێر

2 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، لەپێشبڕكێیەكی ناوازەو پڕ لە ورەو كۆڵنەداندا پێشمەرگەیەكی سەر بە لیوای دووی پیادە بەناوی كارزان كامل جمعە  توانیویەتی بە راكردنی ماراسۆن مەودای نێوان هەردوو شاری كەركوك و هەولێر ببڕێت و بگاتە جەرگەی پایتەختی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، ئەو پێشمەرگەیە پاش بڕینی دەیان كیلۆمەتر لەشاری كەركوك و لە بەردەم پەیكەری پێشمەرگەوە دەستی بە ماراسۆنەكەی كردوەو توانیویەتی بە ماوەی 14 كاتژمێر بە ماراسۆن خۆی بگەیەنێتە قەڵای هەولێر.
لەوبارەیەوە كارزان كامل رایگەیاندوە: وەك پێشمەرگەیەك بەم چالاكیە ویستویەتی ئەو پەیامە بگەیەنێت كە هێزی پێشمەرگە هەمیشە خاوەن ئیرادەیەكی پۆڵاینەو ئامانجی ئەوەیە نیشانی بدات كە پێشمەرگە لە هەمو كات و كایەیەكدا تەنانەت لە وەرزشیشدا تەنها چاوی لە سەركەوتنە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group