حەمەد بن خەلیفە ئال سانی كۆچی دواییكرد

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دیوانی میری قەتەر رایگەیاند، حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری پێشوی ئەو وڵاتە لە تەمەنی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كردوە.
حەمەد بن خەلیفە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی ئەو وڵاتە لەماوەی حكومڕانی ئەودا كە 18 ساڵ بەردەوامبو بوژانەوەیەكی فراوان لە روی ئابوری، كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری لە قەتەردا هاتەئاوارەوە.
لە سەردەمی حكومڕانی بن خەلیفە ئال سانیدا دەستوری هەمیشەیی لە قەتەر دەرچو، دیدگای نیشتمانی قەتەر تا ساڵی 2030 پەرەی پێدرا بەئامانجی گۆڕانكاری بەرەو ئابورییەكی زانستی و بنیاتنانی دەوڵەتێكی پێشكەوتو كە گەشەسەندنی بەردەوام بەدەستبهێنێت و ژیانێكی شایستە بۆ گەلەكەی مسۆگەر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group