كوەیت: پشتگیری سعودیە دەكەین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری خاكەكەی

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی دەرەوەی كوەیت رایگەیاند، لەگەڵ سعودیە وەستاوە و پاڵپشتی دەكات لە كارەكانی و مافی بەرگریكردن لە خۆی. 
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی كوەیت لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سعودیە هەوڵی دڵسۆزانەی داوە بۆ ئەوەی بەشداری لە كۆتاییهێنان بە پەرەسەندنەكانی ناوچەكەدا بكات.
 جەختیشی لەوە كردوەتەوە، بەردەوامی هێرشەكانی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق رەنگدانەوەی ئیرادەی ئەوانە بۆ پەرەپێدانی دۆخەكە.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتوە، وەزارەتی دەرەوە سەركۆنەی توندی بۆ بەردەوامی هێرشەكانی سەر شانشینی خوشكی سعودیە لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق دەردەبڕێت، كە ئەوەش رەنگدانەوەی پێداگریی ئەو میلیشیایانە لەسەر بەردەوامبونی پەرەسەندن و ناسەقامگیری ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە".
وەزارەتەكە هاوسۆزی ڕەهای دەوڵەتی كوەیت لەگەڵ شانشینی خوشكی سعودیە دوپاتدەكاتەوە، هەروەها پشتگیریی خۆی بۆ هەمو ئەو ڕێوشوێنانەی كە دەیگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری و بەرژەوەندی و تواناكانی، لەوانەش مافی سروشتی خۆی بۆ بەرگریكردن لە خۆی، كە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەپێی مادەی (51)ی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان گەرەنتی كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group