نەوا-
محەمەد خاتەمی سەركۆماری پێشوتری ئێران ئاماژەی بەوە كرد، ئەو یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەی لەگەڵ ئەمریكا واژۆ كراوە دەرفەتێكی گەورەیە بۆ وڵات كە نابێت بەفیڕۆ بدرێت.
لە پەیامێكدا خاتەمی پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی مەسعود پزیشكیان راگەیاندو ئاماژەی بەوەككردوە، خۆشی وەك سیاستمەدارانی دیكەی ئێرانی متمانەی بە ئەمریكا نییە، بەڵام ئەگەر ئەو دەرفەتە گەورەیەی هاتوەتە ئاراوە لەدەست بدرێن روبەڕوی كێشەی زۆر جددی دەبنەوە، لە دوای جەنگی دوەمی جیهانییەوە هیچ بەڵگەنامەیەكی دیكە نەبوە كە سەرۆكی ئەمریكا واژۆی كردبێت و تا ئەم رادەیە ئیمتیازی زۆری بۆ لایەنی بەرامبەر دەستەبەر كردبێت.
خاتەمی راشیگەیاندوە، پێویستە پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك بكرێت بەرەو هەڵگرتنی سنورداركردنەكانی بەردەم ئێران و كردنەوەی رێگای بەرەو داهاتو.