باخچەلی: سەرخستنی ئاشتی لە توركیا ئاسایشی بازرگانی دەپارێزێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتیی مەهەپە لەنوێترین پەیامیدا رایگەیاند، سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەبێتە هۆی ئەوەی ئاسایشی پڕۆژە ستراتیجیەكانی وەك رێگەی گەشەپێدان و رێڕەوی توران بۆ گواستنەوەی وزەی وڵاتانی ئاسیا بە توركیادا بۆ بازاڕەكانی جیهان بپارێزرێت و پێگەی توركیا بەهێزتر بكات.
وتیشی: پەكەكە بەبێئەوەی داوای  دەوڵەتی سەربەخۆ، فیدڕاڵی و خۆڕێبەری و هیچ مافێكی كلتوری بكات بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەو چەكدانانی داوە، ئەمەش ئێجگار گرنگە بۆ پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی تورك و رێگەگەترن لە تەشەنەسەندنی مەزهەبگەرایی و نەتەوەپەرستی.
باخچەلی ئاماژە بەوەشكردوە، ئاشتی لە توركیا دەبێتە هۆی بەهێزبونی دەسەڵاتی ناوەندی لەسوریا، عیراق و لوبنان و وڵاتانی دیكەی ناوچەكەو یەكڕیزی نیشتمانی و یەكپارچەیی خاكی ئەو وڵاتانە دەپارێزێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group