ئەمریكا 200 هەزار ڤیزای وڵاتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

52 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لەسەر زاری دوو بەرپرسی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكردوە، لە چەند هەفتەی داهاتودا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی 200 هەزار ڤیزای جۆری (B1 بۆ بازرگانی) و (B2 بۆ گەشتیاری) رادەگەیەنرێت كە لەنێوان ساڵانی 2016 بۆ 2026 دەركراون. تۆمی پیگۆت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندوە:  ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی كاردەكەن بۆ دەستنیشانكردن و هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نائاسایی ئەو بیانییانەی كە بە ناوی سەردانی كورتخایەن هاتونەتە ئەمریكا، بەڵام دواتر داوای مافی پەنابەرییان پێشكەشكردوە بۆئەوەی بە هەمیشەیی بمێننەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group