سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە تارانە
60 خولەک پێش ئێستا عێراق
نەوا-
فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لەسەر بانگهێشتی غولامحسێن موحسنی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران گەیشتوەتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، ئامانج لەسەردانەكەی زەیدی بەهێزكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و تاوتوێكردنی چەندین دۆسییەو بابەتی دادوەری و یاساییە، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی ئەو وڵاتە چەند دۆسییەكی هاوبەش تاوتوێ بكات. ئەم سەردانە لەكاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق سەردانی بۆ وڵاتانی ناوچەكە دەستپێكردوە لەوانە سوریاو سعودیە.