شارەزایەكی ئابوری: هەناردەی نەوتی عێراق دەگاتەوە سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
نەبیل مەرسوومی شارەزای ئابووری عێراق لە بڵاوكراوێكدا لە هەژماری خۆی نوسیوویەتی، سەرەڕای ئەو بەربەست و داشكاندنە نرخە گەورەكانەی كە كۆمپانیای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق (سۆمۆ) پێشكەشی دەكات بۆ نەوتی هەناردەكراو لە ڕێگەی گەروی هرمزەوە كە لە هەندێك حاڵەتدا بۆ هەر بەرمیلێك دەگاتە نزیكەی 37 دۆلار، بەڵام نرخی فرۆشتنی سافی هەر برمیلێك نەوتی خاوی عێراقی لە ئێستادا لە دەوروبەری 65 دۆلاردایە.
ئاشكراشیكردووە، لە لایەكی ترەوە لەگەڵ گەڕانەوەی كەشتییە نەوتییەكانی خەلیج و عێراق بۆ زیاتر لە 80%ی ئاستەكانی پێش داخستنی گەرووی هرمز، پێشبینی دەكرێت كۆی هەناردەی نەوتی عێراق لەم مانگەدا بگاتە نزیكەی سێ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
بە پێی پێشبینی ئەو شارەزا ئابوورییە، ئەم گەشەسەندنە خێرایە لە قەبارەی هەناردە و نرخە گونجاوەكان، وای لێدەكات كە داهاتی نەوتی عێراق لەم مانگەدا ئاستێكی نزیك لەو داهاتانە تۆمار بكات كە عێراق پێش داخستنی گەرووەكە بەدەستی دەهێنا، ئەمەش گورزەیەكی ئابووریی بەهێزە بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و بەدیهێنانی هاوسەنگیی بودجە.