توركیا.. 32 كۆچەری نایاسایی دەستگیركران

21/07/2019 جیهان

نەوا
لەچاناككالەی توركیا، 32 كۆچەر دەستگیركران، كە دەیانەویست بە رێگای نایاسایی بپەڕنەوە بۆ دوورگەی میدیللی یۆنان.
تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان لەمیانی جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا لەدەریای ئیجەی باكور، بەلەمێكی چوپیان لەناوچە ئاوییەكانی قەزای ئایڤاجك دەستنیشانكرد، كە گروپێك كۆچەری نایاسایی تیادابوە، پاشان لەهەڵمەتێكدا بەلەمەكەیان راگرت و 32 كۆچەرە نایاساییەكەیان دەستگیركرد، كە ئەفغانستانین و ژمارەیەك ژن و منداڵیشیان لەنێودا بون.
دوای راییكردنی كارەكانیان لە بنكەی ئاسایشی كەناراوەكان، دەستگیركراوەكان رادەستی بنكەی رادەستكردنەوەی پەنابەران كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group