بەرهەم ساڵح مەرسومی دامەزراندنی پارێزگاری نوێی دیوانیەی دەركرد

08/08/2019 عێراق

نەوا
سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومی سەرۆكایەتی دانانی پارێزگاری نوێی دیوانیەی دەركرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەوا رۆژی پێنجشەممە 8-8-2019، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لە مەرسومێكی سەرۆكایەتیدا زوهەیر عەلی وەك پارێزگاری دیوانیە دامەزراند، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاكەوە هەڵبژێردراوە.
بەپێی حوكمەكانی بەندی 7 لە ماددەی 73ی دەستوری و بەندی یەكەم ماددەی 26 لە یاسای پارێزگا رێكنەخراوەكان لە هەرێمدا، بە رەسمی زوهێر عەلی شەعلان وەك پارێزگاری دیوانیە دامەزرێندراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group