خەزعەلی: دیاردەیەكی مەترسیدار لە عیراق رودەدات

18/08/2019 عێراق

نەوا
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق دەڵێت "بەمنزیكانە دیاردەیەكی مەترسیدار لەعیراقدا روودەدات و لە رێگەی تەقاندنەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی تایبەت بە حەشد، هەوڵی لاوازكردنی حەشدی شەعبی دەدرێت".
خەزعەلی لە هەژمارەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ئاماژەی بەوەكردوە، بەردەوامبوونی تەقینەوەی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی بەدڵنیاییەوە یەكێك لە دیاردە زۆر مەترسیدارەكانە، چونكە ئەوە واتای لاوازبوونی تواناكانی حەشد دەگەیەنێت. هەروەها نیشانەی ئەوەیە پلانێك هەیە بەمنزیكانە هەوڵی جێبەجێكردنی دەدرێت، بەڵام سەروەریی نیشتمانەكەمان بە گرتنەبەری رێوشوێنی تەواو بۆ پاراستنی كۆگاكانی چەك و بوونی توانای بەرگری لە خاك و ئاسمانەكەی نەبێت، ناپارێزرێت.
جێی باسە ناوبەناو كۆگای چەك و تەقەمەنی لە عیراقدا دەتەقنەوە و كۆتا تەقینەوەش رۆژی دووشەممەی رابردو بوو لە كۆگایەكی حەشدی شەعبی لەناو سەربازگەی سەقەری سەربە پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی لەباشوری شاری بەغدا رویداوە بوەهۆی گیان لەدەستدانی كەسێك و برینداربونی 29ی دیكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group