حه‌لبوسی هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری عیراق ره‌تده‌كاته‌وه‌

پێش 4 هەفتە عێراق

نه‌وا
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق ره‌تیكرده‌وه‌ پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر دوو په‌رله‌مانتار هه‌ڵگیرابێت و ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ى ناویان هاتوه‌ هیچ سكاڵایه‌كى دادوه‌رییان له‌سه‌ر نییه‌.
نوسینگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ردوو په‌رله‌مانتار (فه‌لاح حه‌سه‌ن زیدان) و (قاسم فه‌هداوى)ى لابراوه‌ راست نییه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ ناویان له‌و لیسته‌دا نییه‌، كه‌ لایه‌نى دادوه‌رى ناردوویه‌تیه‌ په‌رله‌مان و داواى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ریان كردوه‌.
پێشتر چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنى عیراقی بڵاویانكرده‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ لابردوه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group