عیراق... پشووەكان كەمدەكرێنەوە

29/08/2019 عێراق

نەوا
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەپەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، هەوڵ هەیە بۆ كەمكردنەوەی پشووەكان لەعیراقدا و هەندێك لە پشووە ئایینی و نیشتمانیەكانیش دەگرێتەوە.
لەو بارەیەوە حسێن یەساری ئەندامی لیژنەكە بەماڵپەڕی سەباحی فەرمی وتووە:" یاسای پشوەكان لەدەسەڵاتی لیژنەی ئاشتەوایی و عەشایەری بوو كە لیژنەی ئەوقافیش لەژێر بەرپرسیارێتی ئەو لیژنەدا بوو، دوای ئەوە لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی سەربەخۆ بوو وە یاساكە و چەندین یاسای تر بووە بەرپرسیارێتی ئەو لیژنەیە.
وتیشی، هەوڵ هەیە بۆ كەمكردنەوەی پشووە فەرمیەكان كە لە رێژەی ئاسایی تێپەڕیوەو پێچەوانەی ئەوەیە كە لە دەوڵەتانی جیهاندا هەیە".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، كەمكردنەوەكە ئەو بۆنانە دەگرێتەوە كە یادەوەریەكی بەئازاریان هەیە لەمێژووی عیراقدا بە بۆنە نیشتمانیەكانیشەوە و ئەو پشوانەی كە نیشانەی دڵخۆشین لەدڵی عیراقیەكاندا دەمێننەوە وەك رۆژی راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشدا و هەندێك بۆنەی ئایینی، پێشی وایە ئەو كەمكردنەوەیە سودی بۆ ئابوری عیراق و وەبەرهێنان لەوڵاتدا دەبێت. 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group