نه‌وا
به‌پێى راپرسییه‌كى دامه‌زراوه‌ى تۆمسۆن رۆیته‌رز، هیندستان مه‌ترسیدارترین وڵاته بۆ ژنان و به‌دواى ئه‌ویشدا هه‌ریه‌كه له ئه‌فغانستان و سوریا دێن، هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش له پله‌ى ده‌یه‌مى ریزبه‌ندیه‌كه‌دا ده‌بینرێت.
دامه‌زراوه‌كه له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له راپرسییه‌كدا بۆچوونى 550 شاره‌زاى بوارى مافه‌كانى ژنان وه‌رگیراوه و ده‌ركه‌وتوه هیندستان مه‌ترسیدارترین وڵاته بۆ ره‌گه‌زى مێ.
به‌دواى هیندستان، هه‌ریه‌كه له ئه‌فغانستان و سوریا و سۆماڵ و سعودیه ده‌بینرێن، له پله‌كانى شه‌شه‌م و حه‌وته‌میشدا پاكستان و كۆنگۆ دێن و به‌دواى ئه‌وانیشدا هه‌ریه‌كه له یه‌مه‌ن و نایجیریا له پله‌كانی هه‌شته‌م و نۆیه‌مدان و ئه‌مریكاش پله‌ی ده‌یه‌می گرتوه.
به‌پێى راپۆرته‌كه، له‌راپرسیه‌كه‌دا ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى روبه‌ڕوى ژنان ده‌بنه‌وه له‌به‌رچاو گیراوه وه‌ك ئاستى چاودێرى ته‌ندروستى، دابینكردنی پێداویستى، ئابورى، داب و نه‌ریت، ده‌ستدرێژى سێكسى و جه‌سته‌یى و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه.
هیندستان به‌مه‌ترسیدارترین وڵاتى جیهان بۆ ژنان داده‌نرێت به‌هۆى مه‌ترسیه‌كانى وه‌ك توندوتیژى و ده‌ستدرێژى سێكسى و گێچه‌ڵى سێكسى و كلتوره رۆشنبیریى و ته‌قلیدیه‌كان و بازرگانیكردن به مرۆڤ و كارى زۆره‌ملێ و به‌كۆیله‌كردنى سێكسى و به‌كۆیله‌كردن له‌ناو ماڵدا، وڵاته‌كانى تر‌ى ریزبه‌ندییه‌كش به‌پێى رێژه هه‌مان ئه‌و مه‌ترسیانه له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌یه، بوونى ئه‌مریكاش له لیسته‌كه‌دا بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه پێشتر ئاشكراكرا به‌ناوى (هه‌روه‌ها منیش) و بوونى هه‌زاره‌ها گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژى سێكسى له‌و وڵاته خرایه‌ڕو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش یاساى پێویست نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دیارده‌یه.