وتەبێژی یەكێتی: رێگە بە مەحمود سەنگاوی نەدراوە بچێتە هەولێرەوە

19/09/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر كۆبونەوەیان هەبوە، بەڵام رێگری لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كراوە و نەیانهێشتوە بچێتە هەولێرەوە، ئەوەش مایەی قبوڵكردن نییە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، مەحمود سەنگاوی لەكاتی چونی بۆ كۆبونەوەكە لە شاری هەولێر، رێگری لێكراوە، ئەوەش كارێكی نایاساییە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لێی بەرپرسیارە.
وتیشی "ئەوە پێشێلكردنی مافی هاووڵاتیانە و مایەی قبوڵكردن نییە".
هەروەها وتەبێژی یەكێتی باسی لەوەكرد، كە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە، مێژوویەكی قوڵی هەیە و پەیوەندییان توندە، بۆیە ئەوەی كراوە مایەی قبوڵكردن نییە.
لەتیف شێخ عومەر وتیشی "ئەوەی دەیەوێت كوردستان دابەش بكات، كەس لێی قبوڵناكات. ئێمەش وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قبوڵی ناكەین".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group