نەوا-
وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە كە دوایین دەرفەت دراوە بە هاوبەشان بۆ دانەوەی قەرزی پێش روناكی بەر لە جێبەجێكردنی قیستی پابەندكراو.
راشیگەیاندوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە كە دەرفەتێكی دیكە بۆ دوایینجار بدرێتە هاوبەشانی كارەبا بۆ ئەوەی سودمەندبن لە داشكاندن لەسەر قەرزی پێش روناكی بەڕێژەی تاوەكو 50٪، ئەم پڕۆسەیە لە 24/9 بۆ 18/10 بەردەوام دەبێت، ئەگەر ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش روناكیان هەیە قەرزەكانیان نەدەنەوە لەو ماوەیەدا، ئەوا راستەوخۆ قەرزەكانیان دەخرێنە سەر قیستی مانگانە بەبێ هیچ داشكاندنێك بەگەڕانەوە بۆ راگەیەنراوی پڕۆژەی روناكی لەسەرەتای ئەم هەفتەیە.