هەیكەلی هێزەكانی حەشدی شەعبی دادەڕێژرێتەوە

21/09/2019 عێراق

نەوا
هەیكەلی هێزەكانی حەشدی شەعبی دادەڕێژرێتەوەو گۆڕانكاریی تێداكراوەو ئەو هەیكەلە نوێیەی حەشدی شەعبی لەلایەن فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رەزامەندی لەسەر دراوە بۆ جێبەجێكردنی.
لەوبارەیەوە وەزارەتی بەگری عێراق ئاشكرایكردووە، بەپێی ئەو داڕشتنەوەیەی كە بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق نێردراوە، تیایدا ئەو هەیكەلە نوێیەی حەشدی شەعبی سەرۆك ئەركان و ئەمین سری حەشدی شەعبی تێدایەو پۆستی جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی هەڵوەشێندراوەتەوە كە ئەو پۆستە لەئێستادا لەلایەن ئەبومەهدی موهەندیس بەرێوەدەبرێت.
پێشتر و بەپێی بڕیارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڵوەشێندرایەوە و بڕیاردرا تێكەڵ بە سوپای عێراق بكرێن، ئەم بڕیارەش كاردانەوەی تووندی بەشێكی سەركردە دیارەكانی حەشدی شەعبی بەدوای خۆیدا هێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group