به‌رهه‌م ساڵح ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌رشتیارى هاوپه‌یمانى كوردستانى

06/11/2019

نه‌وا
سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، گرنگترین راسپاردەكانی كۆبونەوەی سەركردە كوردەكان لەشاری هەولێر ئەوە بوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دەكرێت بە سەرپەرشتیاری هاوپەیمانی كوردستانی لە بەغدا.
سەلیم شوشكەیی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: كۆمەڵی ئیسلامی بەشێوەیەكی باڵا لەكۆبونەوەی سەركردە كوردەكاندا بەشداری كردو پشتگیری راسپاردەكانی كرد، لایەنەكانیش لەسەر ئەوە رێككەوتن پشتگیری حكومەتی عیراقی و رێكارەكانی گۆڕانكاری لەدەستوردا بكەن، بەمەرجێك یاری بەمافەكانی گەلی كورد نەكرێت.
وتیشی "رێككەوتن كراوە لەسەر دروستكردنەوەی هاوپەیمانی كوردستانی ئەوەش لەژێر سەرپەرشتی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقدا دەبێت، هەروەها بڕیارە دەستەیەكی تایبەت بۆ ئیدارەدانی هاوپەیمانێتییەكە و دیاریكردنی ئەركەكانی لە بەغدا پێكبهێنرێت".
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكرد، حزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە هەمان شێوە رێككەوتون لەسەرئەوەی گۆڕانكاری سیاسی گشتگیر لە كوردستاندا بكرێت و داواكاری هاووڵاتیان جێبەجێ بكرێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی خۆپیشاندانەكانی بەغدا نەگەنە هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group