كەشناسیی هەرێم: لە سلێمانی و دەوروبەری نمەباران دەبارێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم لە هەندێك كاتدا لە دەوروبەری سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان هەیە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی تاوە بارانی كورتخایەن هەیە، بە تایبەتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەریان، هاوكات پلەكانی گەرماش یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.